Skip to main content

Uber Pro: دووبارە دیزاین کراوە بۆ ئەوەی هەنگاوێکی زیاتر لەگەڵت بڕوات

هەر گەشتێک کە ئەنجامی دەدەیت بەها دەبەخشێت بە سەرنشینەکان، بە ئوبەر، و بە تۆ.

Uber Pro ئەوە لەبەرچاو دەگرێت. بەرنامەی خەڵاتەکانمان ئەو سوود و پێزانینانەت پێدەبەخشێت کە شایستەیت، بۆ ئەوەی بتوانیت لەسەر ڕێگا و لە دەرەوەی ڕێگا بەردەوام بیت لە پشکەوتن.

خەڵات بۆ ئەوانەی کە جیهان بەرەوپێش دەبەن

وێنەی ئۆتۆمبێلێک کە لە تۆنێلێک دەردەچێت بەرەو ڕووناکییەکی زۆر.  وێنەکە لە گۆشەی پشتی ئۆتۆمبێلەکەوە گیراوە.

دروستکراوە بۆ زیادکردنی بەدەستهێنانەکانت

زۆرتر قازانج بکە بەو خەڵاتانەی کە ڕەنگدانەوەی ئەو هەوڵەن کە دەیدەیت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی مەزن بۆ سەرنشینەکان.

وێنەیەکی نزیککراوەی ناوەوەی ئۆتۆمبێلێک.  دەستەکانی شۆفێر لەسەر سوکان و مۆبایلێک لەسەر داشبۆردەکە دانراوە و پەڕەیەکی بەکارهێنەر لەسەر ئەپی Driver نیشان دەد�ات.  وێنەکە لە گۆشەی سەرنشینی سەکنەوە گیراوە.

دروستکراوە بۆ ئەزموونێکی باشتر

هەموو ڕۆژێک ئاسانتر بکە بە پاداشت و ئەو ئامڕازانەی کە یارمەتیت دەدەن لە کۆنتڕۆڵدا بمێنیتەوە، وەک داواکارییەکانی گەشتی تایبەتیی زیاتر و یەکخستنی خێرای زیاتر.

بە ئاسانی ڕێڕەوی خۆت بۆ ئاستی داهاتوو ببینە لە ناو ناوەندی نوێی Uber Pro. سەیری هەژمارت بکە بۆ نوێکارییەکانی پەیوەندیدار بە بازاڕ.

بەمشێوەیە کار دەکات

ئایکۆنی شێوەی ئەستێرە

خزمەتگوزارییەکی باش پێشکەش بکە

بۆ ئەوەی شایستەی پاداشتەکانی Uber Pro بیت، بەردەوامی بدە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی باش بەوەی ئاستت بە بەرزی بهێڵیتەوە، پوچەڵکردنەوەکانت لە ئاستێکی نزمدا بهێڵیتەوە و بە سەلامەتی شۆفێری بکەیت.

ئایکۆنی شێوەی ئەڵماس

خاڵ بەدەست بهێنە

بۆ هەر گەشتێک کە ئەنجامی دەدەیت یەک خاڵ بەدەستبهێنە. دەتوانیت خاڵی زیاتر وەربگریت کاتێک لە کاتە قەرەباڵغەکاندا لێدەخوڕیت. هەرچەندە زیاتر شۆفێری بکەیت، ئەوەندە خاڵی زیاتر بەدەست دەهێنیت.

ئایکۆنێکی سێ تیرە کە ڕوویان لە سەرەوەیە.

گەیشتن بۆ پلەی بەرزتر

دۆخی تۆ پەیوەستە بەو خاڵانەی بەدەستت هێناون لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، هەرچەند پێگەت بەرزتر بێت، خەڵاتی زیاتر وەردەگریت. دەکرێت مەرجەکان لە شارێک بۆ شارێکی تر جیاواز بن—بۆ زانیاریی زیاتر سەیری ئەپی Driver بکە.

لە هەموو ئاستێکدا پاداشت بەدەست بهێنە

پاداشتی تایبەت کە بۆ پێزانین بە هەوڵی ڕۆژانەت درووستکراون.

لە هەموو ئاستێکدا پاداشت بەدەست بهێنە

Blue

Gold

Platinum

Diamond

دەستڕاگەیشتن بە گەشتەکانی Comfort & Reserve

✕

✓

✓

✓

لە ڕاداری گەشت سوودمەند بە لە سوودی یەکخستنی خێرا

✕

✓

✓

✓

داواکاریی گەشتی تایبەتی زیاتر

✕

✓

✓

✓

پاڵپشتیی لەپێشینە

✕

✓

✓

✓

نیشانەی ستایشی پێگە لە ئەپەکانی سەرنشیناندا

✕

✓

✓

✓

تایبەتمەندیی شوێنی مەبەستی زیادە

✕

✕

✓

✓

Points Pass

پاسی خاڵەکان خاڵی تەواوت پێدەبەخشێت بۆ گەیشتن بە مەرجی خاڵەکانی Platinum یان Diamond لەو ماوەیەی Uber Pro کە هەڵیدەبژێریت تێیدا بەکاری بهێنیت.

Plus

✕

✕

✓

✓

ناساندنی Uber Pro

Uber Pro بەرنامەیەکی تازەی پاداشتە کە بە پابەندبوون و هەوڵدانەکانت دەزانێت، بۆ ئەوەی بتوانیت بە ئامانجەکانت بگەیت—لەسەر ڕێگا و دەرەوەی ڕێگا.

پێگەی Uber Pro چییە؟

پێگەی Uber Proەکەت بڕ و جۆری ئەو خەڵاتانە دیاری دەکات کە دەتوانیت دەستت پێیان بگات، کە ئەمەش لەسەر بنەمای چالاکیی شۆفێرییکردنت لە ئەپەکە و ژمارەی ئەو گەشتانەی کە تەواوت کردوون دیاری دەکرێت. چوار پێگە هەن کە خەڵاتەکانیان زیاد دەکات، سەرەتا لە Blue دەست پێدەکات، پاشان Gold، Platinum و Diamond.

کاتێک دەگەیتە پێگەیەکی بەرزتر، دەستت بە خەڵاتەکانی ئەو پێگەیە دەگات، هەروەها دەستگەیشتنت بە خەڵاتەکانی ئاستەکانی خوارتریش دەمێنێتەوە.

لە کوێ دە توانم زانیاری زیاتر بخوێنمەوە دەربارەی خەڵات و پێگەکانی Uber Pro؟

دەتوانیت پێگەی Uber Pro و وردەکاریی هەموو ئەو خەڵاتانەی لە داشبۆردی Uber Pro ـەکەتدا بەردەستن لێرە بدۆزیتەوە.

چۆن پێگەکەم بەدەستم هێنا؟

لە ماوە جێگیرەکانی ٣ مانگدا خاڵ بەدەست دەهێنیت. لە سەرەتای ماوەی ٣ مانگەی Uber Proدا، پێگەکەت بەپێی ئەو خاڵانە دیاری دەکرێت کە لە ماوەی ٣ مانگی پێشوودا بەدەستت هێناون. لە هەر کاتێکدا بێت، دەتوانیت بگەیتە پێگەیەکی بەرزتر و خەڵاتی زیاتر بکەیتەوە ئەگەر خاڵی پێویست بۆ پێگەی داهاتوو بەدەست بهێنیت و هەندێک پێوەر بپارێزیت.

چۆن دەتوانم پێگەکەم زیاد بکەم و خەڵاتی زیاتر بکەمەوە؟

دەتوانیت بۆ ماوەی ٣ مانگی داهاتوو پێگەکەت بەرز بکەیتەوە بە جێبەجێکردنی مەرجەکان. لە داشبۆردی Uber Proەکەتدا لێرە سەیری ئەو مەرجانە بکە کە پێویستتە بۆ گەیشتن بە ئاستی داهاتوو.

لە سەرەتای ماوەیەکی نوێدا، پێگەکەت لەسەر بنەمای کۆی گشتیی ئەو خاڵانەیە کە لە ماوەی ٣ مانگەی پێشووی Uber Pro کۆتکردوونەتەوە، لە هەمان کاتدا پاراستنی هەندێک پێوەر کە لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر دەگۆڕێن.

چۆن بەهای ئەستێرەکانم هەژمار دەکرێت؟

هەڵسەنگاندنی گشتیی ئەستێرەییت تێکڕای ئەو هەڵسەنگاندنە تاکەکەسییانەیە کە لەلایەن سەرنشینانەوە لە 500 گەشتی ڕابردووتدا پێت دراون.

ئەگەر بۆ گەشتێک هەڵسەنگاندنی 4 ئەستێرە یان کەمترت وەرگرت بەهۆی هۆکارێکەوە کە لەدەرەوەی کۆنترۆڵی تۆ بێت، وەک خراپیی ڕێگای GPS یان قەرەباڵغیی هاتوچۆ، ئەوا هەڵسەنگاندنەکە لە هەڵسەنگاندنی گشتیت دەردەکرێت.

ڕێژەی پوچەڵکردنەوەم چۆن لە پێگەکەمدا هەژمار دەکرێت؟

ئەگەر شۆفێرێکیت کە پێگەی گۆڵد، پلاتینیۆم، یان دایمەندت هەیە و ڕێژەی پوچەڵکردنەوەت لە ئاستێکی دیاریکراو بەرزتر دەبێتەوە، ناتوانیت بە بەدەستهێنانی خاڵی زیاتر بگەیتە پێگەیەکی بەرزتر. بۆ زانیاریی زیاتر سەیری داشبۆردی Uber Proـەکەت بکە. پێگەی ئێستات دەپارێزیت و دەستگەیشتنت بە خەڵاتەکانی ئێستات دەبێت.

ئەگەر ڕێژەی پوچەڵکردنەوەت تەنانەت زیاتریش بەرز ببێتەوە، دەشێت دەستبەجێ دەستگەیشتن بە خەڵاتەکانی Gold، Platinum، و Diamond لەدەست بدەیت. بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر چۆنیەتیی کاراکردنەوەی خەڵاتەکانت لەم دۆخەدا، سەیری داشبۆردی Uber Proکەت بکە.

How to get rewards

خاڵ بەدەست بهێنە

Drive to earn points. Some trips may earn you more points than others. See more details in the Driver app.

Give great service

In addition to earning points, maintain the following: keep your star rating at 4.85 or above, your cancellation rate at 4% or below, and your acceptance rate at 85% or above to earn Gold, Platinum, and Diamond rewards.

Get rewards

The higher the status you earn, the more rewards you unlock. Your status is determined based on your points and quality ratings over a fixed 3-month period.